بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئایەتوڵڵا "محەممەد عەلی موەحیدی کرمانی" لە گوتارەکانی نوێژی هەینیی تاران بەئاماژە بە پیلانگێڕیی دوژمنان بۆ زەبر وەشاندن لە ئابوریی ئێران، وتی: دوژمنان بە سەپاندنی بایکۆت، ئامانجە نگریسەکانیان مسۆگەر ناکەن.
ئایەتوڵڵا موەحیدی کرمانی پێی داگرت: بەرپرسانی ئێرانی دەبێ بەگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست، پیلانگێڕیی دوژمنان پووچەڵ بکەنەوە.
نوێژخوێنانی تارانیش بەدانی دروشمگەلێک، سیاسەتی دوژمنکارانەی ئەمریکا لەدژ گەلی ئێرانیان شەرمەزار کرد و جەختیان کرد لەسەر درێژەدان بە پاوەجێی و خۆڕاگریی هەتا شکست هێنان بە پیلانی دوژمنان.
...........
340